ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاعێراق

یاریزانێک دەبێتە هۆی چوونی رامۆس لە پاریس

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، لەوانەیە گرێبەستەکەی نوێ نەکرێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری شازادەکان لە هەوڵی ئەوەدایە میلان سکرینیار بەرگریکاری یانەی ئەیسی میلان بگوازێتەوە، بۆیە لە ئەگەری هاتنی ئەو یاریزانە، ئەو کات بەرگریکارە ئیسپانیەکە ناچارە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، چونکە ئەستەمە گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.

رامۆس وەرزی رابردوو پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کردووە، هاوینی داهاتووش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button