جیهان

پاڵێوراوانی خەڵاتی پوشكاش بۆ ساڵی 2022

یاریگا-

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ” فیفا ” پاڵێوراوانی خەڵاتی جوانترین گۆڵ ” پوشكاش ” ی بۆ ساڵی 2022 ئاشكرا كرد.

وا بڕیارە بەرواری 27ی مانگی داهاتوو لە ئاهەنگێكدا لە زیوریخی پایتەختی سویسرا باشترینەكانی ساڵی 2022 ئاشكرا بكرێت.

دەنگدان بۆ براوەی خەڵاتەكانی زە بێست بە چوار شێوازی دەنگدان دەبێت كە هەریەكەیان بە ڕێژەی %25 دەبێت، ڕێگاكانی دیاریكردنی باشترینەكانی جیهان لە ڕێگای هاندەران و ڕاهێنەران و كاپتنەكانی هەڵبژاردەكان و ڕۆژنامەنوسانەوە دەبێت.

پاڵێوراوانی خەڵاتی پوشكاش بۆ جوانترین گۆڵی ساڵی 2022:

  • ماریۆ بالۆتێلی
  • ئاماندین هێنری
  • تیۆ هێرناندێز
  • ئالۆ كیول
  • كیلیان ئێمباپێ
  • فرانسیسكۆ گۆنزالیز
  • مارسین ئۆلێكسی
  • سلمی بارالویلۆ
  • ڕیچارلیسۆن
  • ئەلیسیا ڕۆسۆ
  • دیمیتری بایێت

ڤیدیۆی گۆڵەكان:

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button