یاریگا–
لیۆنێل مێسی، یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، تاوەکو ئێستا چارەنوسی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی نەکردووەتەوە.
رۆژنامەی وەرزشی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، گۆڵکارەکەی شازادەکان هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە، لە کاتێکدا کارگێری یانەکەی چەندجارێک داوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان کردووە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، لیۆ چەند ئۆفەرێکی دیکەی هەیە، بۆیە نایەوێت پەلە لە بڕیاردان بکات، هەر ئەمەش وایکردووە پرۆژەکەی دوابکەوێت.