یاریگا-
كەمێك پێش ئێستا یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە لێدوانەكانی نوێل لو گرایت سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا سەبارەت بە زێنەدین زێدان ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بڵاوكردەوە.
گرایت بۆ ڕادیۆی “مۆنتی کارلۆ”ی فەڕەنسی قسەی کرد و ڕایگەیاند، ئەگەری بوون بە ڕاهێنەری زێدان بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل پەیوەندی بەوەوە نییە، هەروەها دووپاتیکردەوە کە پەیوەندی لەگەڵ زێدان نەکردووە بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی فەرەنسا و بە هیچ شێوەیەک بیری لەوە نەکردۆتەوە .
بەیاننامەی فەرمی ڕیاڵ مەدرید:
” ڕیاڵ مەدرید بەداخە بۆ ئەو لێدوانانەی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا نوێل لو گرایت سەبارەت بە زێنەدین زێدان کە یەکێکە لە ئەفسانە گەورەکانی وەرزشی جیهانی.
ئەم لێدوانانە ئاماژەن بۆ نەبوونی ڕێزگرتن لە یەکێک لەو کەسایەتییانەی كە تەواوی هاندەران لە سەرانسەری جیهاندا سەرسامن پێی.
یانەکەمان چاوەڕوانی چاککردنەوەی دەستبەجێی ئەم دۆخە دەکات، زێدان نوێنەرایەتی هەڵبژاردەكەی كردووە لە بوون بە پاڵەوانی جیهان و پاڵەوانی ئەوروپا، لەنێوانیاندا چەندین نازناوی دیکەدا، زێدان نوێنەرایەتی بەهاکانی وەرزش دەکات و بەدرێژایی ژیانی پیشەگەری خۆی وەک یاریزان و وەک ڕاهێنەر ئەمەی نیشانداوە، لێدوانەکانی سەرۆکی فیدراسیۆنی فەرەنسا هەموو ئەمانە دەگۆڕێت.
لێدوانەكانی لو گرایت نەگونجاون بەرامبەر بە كەسێك كە هەڵگری ئەو هەموو دەستكەوتەیە، لێدوانەكانیشی هاوشێوەی ئەوەیە كە بەرامبەر كاپتنەكەمان كەریم بێنزیما كرا خاوەنی باڵۆندۆری ئێستا و پاڵەوانی خولی نەتەوەكان لەگەڵ فەڕەنسا و براوەی پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگ و چەندین نازناوی دیكەیە”.