ئه‌وروپائینگلتەرا

مووچەی یاریزانانی مانچێستەر یونایتد کەم دەکرێتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بڕیاریداوە، لەمەودوا مووچەی خەیاڵی پێشکەش بە یاریزانەکانی نەکات و، ئەوانەی کە مووچەی خەیاڵیشیان هەیە مووچەکانیان کەم دەکرێتەوە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، کارگێری شەیتانە سوورەکان دوای چوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریزەکانیان، بڕیاریانداوە مووچەی یاریزانەکان کەم بکەنەوە، هەروەها جیاوازی مووچەی نێوان یاریزانەکان کەم بکات، وەکو یەکەم هەنگاویش برۆنۆ فێرناندێزی ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی بڕیارەکەی جێبەجێ کردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە ئەو کاتەی سێر ئالێکس فێرگسۆن راهێنەری مان یونایتد بوو، هیچ یاریزانێک مووچەکەی لە مووچەی راهێنەرەکان زیاتر نەبوو، بەڵام دوای چوونی راهێنەرە سکۆتلەندیەکە، هەموو شتێک پێچەوانە بووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button