ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

مێسی بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی ناکات

Yariga App

یاریگا
لیۆنێل مێسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی ناکات.

کریستۆف گالتیێ راهێنەری شازادەکان، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی لە قۆناغی یەکەمی جامی فەرەنسا گووتی ” بۆ ئەم یارییە بڕیارمانداوە یاریزانە لاوەکان زیاتر دەرفەتیان پێ بدرێت، بۆیە زۆربەی یاریزانە سەرەکیەکان پێدەدرێت و بەشداری ئەو یارییە ناکەن.

بێجگە لە مێسی هەریەکە لە کلیان مباپێ و ئەشرەف حەکیمی بهۆی پشوو وەرگرتن و گەشت کردن بۆ ئەمریکا بەشداری یارییەکە ناکەن، بێجگە لەمانە نێیمار داسیلڤاش پێکانی هەیە ئەویش یاریی ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button