ئه‌وروپائینگلتەرا

پاڵێوراوانی خەڵاتی جوانترین گۆڵ بۆ دوو مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ

یاریگا-

هەژماری فەرمی پریمەرلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر پاڵێوراوانی خەڵاتی جوانترین گۆڵی بۆ دوو مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ ئاشكرا كرد.

هەژماری فەرمی پریمەرلیگ گۆڵی هەشت یاریزانی دەستنیشانكردووە وەك پاڵێوراوی جوانترین گۆڵ بۆ مانگی 11 و 12.

گۆڵی هەریەك لە یاریزانان ( تیلیمانس ، ویلۆك ، ئەلمیرۆن ، مارش ، نیكیتا ، سەڵاح ، وارد براوس ، گرەی ) پاڵێوراون بۆ خەڵاتی جوانترین گۆڵ.

– تیلیمانس یاریزانی لیستەر سیتی بەرامبەر ئێڤەرتۆن.

– ویلۆك یاریزانی نیوكاسڵ بەرامبەر چێڵسی.

– ئەلمیرۆن یاریزانی نیوكاسڵ بەرامبەر لیستەر سیتی.

– مارش یاریزانی برایتۆن بەرامبەر ساوسهامبتۆن.

– نیكیتا یاریزانی ئەرسیناڵ بەرامبەر وێستهام.

– سەڵاح یاریزانی لیڤەرپول بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا.

– وارد براوس یاریزانی ساوسهامبتۆن بەرامبەر فولهام.

– گرەی یاریزانی ئێڤەرتۆن بەرامبەر مان سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button