Loading...
ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆناڵدۆ خۆرخی مێندێز لە ٣١ ملیۆن دۆلار بێ بەش دەکات

Yariga App

کریستیانۆ رۆناڵدۆ رێگەی بە خۆرخی مێندێز نەداوە  کارەکانی گواستنەوەی بۆ نەسڕ ئەنجام بدات.

پێشتر دەنگۆی ساردی نێوان رۆناڵدۆ و بریکارە بەناوبانگەکەی هەبوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەی بۆلای پۆرتوگالی زانیاری دیکەی ئاشکراکرد.

سەرچاوەکە دەڵێت رۆناڵدۆ نیگەرانە لەوەی بەر لە مانچێستەر یونایتدیش مێندێز نەیتوانیوە یانەیەکی باشی بۆ بدۆزێتەوە، کاتێک لە یونایتدیش تووشی کێشە بووە، دووبارە ناوبراو شکستی هێناوە لەوەی یانەیەکی باشی بۆ بدۆزێتەوە کە لە خولی پاڵەوانەکان یاری بکەن، ئەمە وایکردووە ئەفسانە پۆرتوگالییەکە لە مێندێز دووربکەوێتەوە و بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی گواستنەوەی بۆ نەسڕیش کەسێکی دیکەی وەک بریکار دەستنیشانکردووە.

ئەو کەسە ریکاردۆ رێگوفییە کە رۆناڵدۆ لە ماوەی مانەوەی لە ئیسپانیا ناسیوییەتی و ریکاردۆ ٣١ ملیۆن دۆلار وەردەگرێت بەرامبەر بە رێکخستنی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ نەسڕ.

کریستیانۆ زیاتر لە دوو دەیەیە لەگەڵ خۆرخی مێندێز کار دەکات و هاوکات هاوڕێی نزیک بوو، لە رۆژی لە دایکبوونیدا دورگەیەکی بۆ کرد بە دیاری و لە زۆربەی لێدوان و ژیاننامەکانیشیدا ستایشێکی زۆری مێندێزی دەکرد.

Back to top button