ئه‌ڵمانیا

کڵۆپ و ڕۆیس و بە باشترینی ئەڵمانیا هەڵبژێردران

یاریگا- ڕۆژنامەی “کیکەر”ی ئەڵمانیی بڵاوی کردوە کە بە دەنگی ڕۆژنامەنووسانی ئەڵمانیی، هەریەکە لە مارکۆ ڕۆیس و یۆرگن کڵۆپ وەک باشترینی ئەڵمانیا لە وەرزیی ڕابردوو دیاریکراون.

کاپتنەکەی بروستا دۆرتمۆند دووەم ساڵی لەسەریەکە بۆ ئەو خەڵاتە هەڵدەبژێردرێت، هەرچی کڵۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپووڵیش، ساڵی 2011 و 2012 خەڵاتی باشترینی لەسەر ئاستی ڕاهێنەرانی ئەڵمانیا بردەوە کە ئەو راهێنەری دۆرتمۆند بوو. ئەم جارەش توانی براوە بێت، ئەوەش بەهۆی بردنەوەی چامپیۆنسلیگ بۆ ڕێدز و پێشکەشکردنی ئاستێکی نایاب لە خولی ئینگلیزیی.

ڕۆیس توانی بە 158 خاڵ لە سەرووی لیستەکەوە خۆی ببینێتەوە، دووەمیش بۆ کای هاڤارتزی لیڤەرکوزن، دواتریش جۆشوا کیمیچی بایەرن میونخ و، لیرۆی سانێی مان سیتی و لۆکا یوڤیچی یاریزانی پێشووتری فرانکفۆرت و ئێستای ڕیاڵ مەدرید، سێیەم تا پێنجەم دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button