ئاسیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
پەیامی نەسڕی سعودی پاش گواستنەوەی رۆناڵدۆ

شەوی رابردوو یانەی نەسڕی سعودی بەفەرمی گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی راگەیاند.
پاش گرێبەستە فەرمییەکە، پێگەی فەرمی نەسڕ پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە “مێژوویەکی دەنوسرێتەوە. ئەمە گرێبەستێکە نەک تەنها ئیلهام دەبەخشێتە یانەکەمان بۆ سەرکەوتنی زیاتر بەڵکو بۆ خەلەکە و نەتەوەکەمان و نەوەی داهاتوو، وە کوڕان و کچمان هەوڵبدەن باشترین وەشانی خۆیان بن. بەخێربێیت کریستیانۆ بۆ ماڵە تازەکەت”.
ئەستێرە پۆرتوگالییەکە ساڵانە بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ وەک موچە وەردەگرێت و گرێبەستەکەی بۆ سێ وەرز دەبێت. بەوەش بووە خاوەن بەرزترین موچە لە مێژووی تۆپی پێ دا.