ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

دێشامپ لەگەڵ فەرەنسا بەردەوام دەبێت

یاریگا
دیدیێ دێشامپ، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، بەهۆی ئەنجامە باشەکانی گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2024 نوێدەکرێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی لوپاریزینی فەرەنسی بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان، بڕیاریانداوە گرێبەستی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان، تاوەکو ساڵی 2024 نوێ بکەنەوە و، ناوبراو لە یۆرۆی داهاتووش راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دەکات.

پێشتر دەنگۆیەک هەبوو دوای مۆندیالی 2022، زیدان لە شوێنی دێشامپ ببێتە راهێنەری فەرەنسا، بەڵام پێدەچێت راهێنەرەکەی کەلەشێرەکان، ماوەیەکی دیکە لەسەر پۆستەکەی بەردەوام بێت.

Back to top button