ئینگڵته‌را

ڕاهێنەری لیدز یۆنایتد: دەتوانین هالاند ڕابگیرن

یاریگا-

جیسێ مارشی ئەمریكی و ڕاهێنەری یانەی لیدز یۆنایتدی ئینگلیزی پێی وایە یانەكەی دەتوانێت ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی ڕابگرێت.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00بە كاتی كوردستان لیدز یۆنایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی حەڤدەیەمی خولی ئینگلیزیدا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان مارش ووتی: ئەو کاتەی لەگەڵ هالاند بەسەرم برد زۆر نایاب بوو، پەیوەندییەکەمان زۆر باشە.

ڕاهێنەرەكە و هالاند پێشتر لە سالزبۆرگ پێكەوە بوون و لەو بارەیەوە ووتی: دەزانم چەندە باشە و چەندە گەورەیە کاتێک لە باشترین ئاستیدایە.

هەروەها ووتیشی: چەند بیرۆكە و پلانێكم داناوە بۆ ڕاگرتنی و وەستاندنی و هیوادارم سەركەوتوو بین لەوەی نەهێڵین گۆڵ تۆمار بكات، بەڵام ئەو توانایەكی زۆر و خێرایەكی بێ وێنەی هەیە بە تۆپ و بە بێ تۆپ بۆیە لە چركەیەكدا دەكرێت هەموو شتێك پێچەوانە ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button