ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ماتیۆس كونیا پەیوەندی بە وۆلڤەر هامبتۆنەوە كرد

یاریگا-

یانەی وۆلڤەر هامبتۆنی ئینگلیزی بە شێوەیەكی فەرمی گەشتە ڕێككەوتن لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید بە مەبەستی گواستنەوەی ماتیۆس كۆنیا.

كۆنیا لە سەرەتای مانگی یەكەوە دەتوانێت یاری بۆ یانە نوێیەكەی وۆلڤەر هامبتۆن بكات.

یانە ئینگلیزیەكە لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر بە پارچە ڤیدیۆیەك گرێبەستی هێرشبەرە بەڕازیلیەكەیان بۆ ڕیزەكانی یانەكەیان ڕاگەیاند.

كونیا یەكەم گرێبەستی جولیان لۆپتیگی ڕاهێنەری نوێی وۆلڤەر هامبتۆنە و یاریزانەكە بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەكەوە دەكات.

 

Back to top button