یاریگا–
میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسێنالی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات، ئەم زستانە چاڵاکیان لە بازاری گواستنەوە دەبێت.
لە دیمانەکەیدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز، راهێنەرە ئیسپانیەکەی تۆپ هاوێژەکان لەبارەی بازاری گواستنەوەی یاریزانان گووتی “ ئێمە پلانمان داڕشتووە لەم مێرکاتۆیە چاڵاکیمان هەبێت، بە مەرجێک بتوانین یاریزانی باش و بە کوالێتی بدۆزینەوە. ئێمە دەمانەوێت پێکهاتەکەمان باشتر بکەین، بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوام چاودێری ئەو یاریزانانە دەکەین، کە پێمانوایە بۆ ئێمە گونجاون “.
ئارتێتا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە پەلە ناکەن لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ و هەوڵ دەدات باشترینەکان بگوازنەوە.