یاریگا–
یان سامێر، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی سویسڕا بووەتە ئامانجی هەردوو یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا و ئینتەر میلانی ئیتاڵیا.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، کارگێری باڤارییەکان هەوڵ دەدات گۆڵپارێزە سویسڕیەکە زستانی داهاتوو وەکو شوێنگرەوەی مانوێل نۆیەر ڤۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، هەرچەندە هەوڵە پێشکەوتووەکان تاوە ئێستا دەستیان پێ نەکردووە، بەڵام ئەو پاڵێوراوە بۆ پاراستنی گۆڵی یانە ئەڵمانیەکە.
رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە، یانەی ئینتەر میلانیش هەوڵی گواستنەوەی سۆمەر دەدات، بەڵام ئەوان دەیانەوێت هاوینی داهاتوو کاتێ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، ئەو یاریزانە بێ بەرامبەر بگوازنەوە.