یاریگا–
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو ئۆفەری یەکەمیان پێشکەشی لیۆنێل مێسی بکەن.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری یانە فەرەنسیەکە، دەیەوێت هەفتەی داهاتوو واتە دوای کۆتایی هاتنی مۆندیال، ئۆفەری یەکەم بۆ نوێکردنەوەی گۆڵکاری ئارجێنتینایی پێشکەش بکەن و، سەرجەم یاریزانەکانی ئەو یانەیەش داوای مانەوەی ئەو یاریزانەیان کردووە.
مێسی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت، یانەی ئینتەر میامی ئەمریکیش هەوڵی رازیکردن ئەو یاریزانە دەدات.