مۆندیال

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مەغریب بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كرواتیا

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی وەلید ڕەكراكی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كرواتیا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەڵبژاردەی كرواتیا و مەغریب ڕووبەڕووی یەك ببنەوە ، لە میانەی دیاریكردنی پلەی سێیەمی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

هەڵبژاردەی مەغریب بەرامبەر هەڵبژاردەی فەڕەنسا شكستیهێنا و هەڵبژاردەی كرواتیاش بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین شكستیهێنا لە میانەی یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مەغریب:

گۆڵپارێز: یاسین بۆنۆ

هێڵی بەرگری: ئەشرەف حەكیمی ، عەتیەڵا ، جەواد یامیق ، ئەگوێرد

هێڵی ناوەند: سابیری ، ئەمرابات ، ئۆناهی

هێڵی هێرشبردن: حەكیم زیاش ، سوفیان بۆفال ، یوسف نەسیڕی

بابەتی زیاتر

Back to top button