ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید بەهرەمەندێکی دیکەی بەڕازیلی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، دوای گواستنەوەی ئاندریکی هێرشبەری لاوی بەڕازیلی، ئەمجارەیان چاوی لە گواستنەوەی ڤیکتۆر رۆگی هاونیشتیمانیەتی.

رۆژنامەی وەرزشی گلۆبۆی بەڕازیلی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە لاوەکەی یانەی ئاتلێتیکۆ بارانێنسی وڵاتەکەیان، بووەتە ئامانجی یانە ئیسپانیەکە و، ئەو یانەیە دەیەوێت دوای گواستنەوەی هیرشبەرەکەی پاڵمێراس، ئەمجارەیان هەوڵ بۆ گواستنەوەی بەهرەمەندێکی دیکە بدات.

رۆگی 17 ساڵان بێجگە لە یانەی ریال مەدرید، یانەکانی پاریس سانجێرمان و چێڵسی و بارسێلۆناش هەوڵی گواستنەوەی بۆ دەدەن.

Back to top button