ئه‌وروپا

فەرمی: فێرناندۆ سانتۆس لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی پۆرتوگال دوورخرایەوە

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی پۆرتوگال دوورخستنەوەی فێرناندۆ سانتۆس ڕاهێنەری هەڵبژاردەكەی لە پۆستەكەی ڕاگەیاند.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ كرایە دەرەوە دوای شكستەكەیان بەرامبەر مەغریب بە گۆڵێكی بێ وەڵام.

یەكێتی تۆپی پێی پۆرتوگال لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە كە تێیدا ڕۆشتنی ڕاهێنەرەكەیان لە پۆستەكەی ڕاگەیاند و سوپاسیان كرد بۆ ئەوەی پێشكەشی هەڵبژاردەكەی كردووە.

لە ساڵی 2014 سانتۆس پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی پۆرتوگالی گرتە دەست لە جێگای پاولۆ پینتۆ.

لە ماوەی ڕاهێنەرایەتیكردنی پۆرتوگالدا توانی نازناوی یۆرۆی 2016 و نەیشن لیگی 2019 بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button