Loading...
ئاسیاگرنگترین

سزای لە سێدارەدان بۆ یاریزانێکی ئێران دەردەکرێت

Yariga App

ئێران بە تۆمەتی هاندان بۆ خۆپیشاندان سزای لە سێدارەدان  بۆ ئەمیر رەزا ئەزدانی دەردەکات.

تا ئێستا دوو کەس لە خۆپیشاندەرەکانی ئێران لە سێدارەدراون و ئەمیر یەکێکە لەوانەی سزاکە دەیگرێتەوە و لە چاوەڕوانی جێبەجێکردنیدایە.

یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکانی جیهان (فیفپرۆ) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە ” فیفپرۆ تووشی شۆک و  خەمباری هاتووە لەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن ئەمیر نەسڕ ئەزدان لە سێدارە دەدرێت بەهۆی پشتیوانیکردن لە مافە سەرەتاییەکانی ئافرەتان لە وڵاتەکەی. ئێمە پاڵپشتی ئەمیرین و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکەی دەکەین بە زووترین کات”.

 

ناوبراو تەمەنی تەنها ٢٦ ساڵە و یاری بۆ یانەی تراکتۆری وڵاتەکەی کردووە کە لە خولی پلە یەکی ئێران دایە.

Back to top button