خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی جێهێشتنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رۆژنامەی ریکۆردی پۆرتوگالی بڵاویکردەوە، گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان، بەهۆی ئەوەی لە یاری بەرامبەر سویسڕا لە پێکهاتەی سەرەکی نەبووە، هەڕەشەی جێهێشتنی هەڵبژاردەکەی کردووە، بەڵام هەرزوو دەنگۆکە رەتکرایەوە و ئێستاش خودی یاریزانەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت “ گروپەکەمان هێندە یەکگرتووە، لەلایەن گروپە دەرەکیەکان کاری تێناکات، نەتەوەیەکەمان زۆر لەوە ئازاترە کە لەلایەن ئەم گروپانە تێک بشکێندرێن، ئەمە تیمێکی راستەقینەیە و تاوەکو کۆتایی دەجەنگین “.

پێش پەیامەکەی رۆناڵدۆ، فێدراسیۆنی تۆپی پێ پۆرتوگالیش لە بەیاننامەیەکی فەرمی دەنگۆکانی رەتکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button