ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید ئێنزۆ دەکاتە شوێنگرەوەی بێلینگهام

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەموو ئامانجیەتی، هاوینی داهاتوو جود بێلینگهام ناوەڕاستکاری ئینگلیزی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

تۆماس گۆنزالێس مارتن رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، شاهانەکان پلانیان داناوە بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو، ناوەڕاستکارەکەی سێ شێرەکان بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام زۆری نرخی ئەو یاریزانە وایکردووو، ئەو یانەیە بیر لە شوێنگرەوەی بکەن و، ئەوان پێیانوایە ئێنزۆ فێرناندێز ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا باشترین بژاردەیە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، شاهانەکان ئامادەن بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی تانگۆ، 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەکەی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button