مۆندیال
دیشامپ شوێنگرەوەی نكۆنكۆی دەستنیشانكردووە
یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا ئاشكرایانكرد دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا شوێنگرەوەی كریستۆڤەر نكۆنكۆی دەستنیشانكردووە.
لە مەشق و ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەی فەڕەنسادا نكۆنكۆ تووشی پێكان هات و بە هۆیەوە بە شێوەیەكی فەرمی لە لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەكەی دوورخرایەوە.
بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆی مۆنتی كارلۆی فەڕەنسی ڕاهێنەری كەڵەشێرەكان شوێنگرەوەی هێرشبەرەكەی دەسنیشانكردووە.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە دیشامپ بڕیاریداوە هێرشبەری یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت راندال كۆلۆ بانگهێشت بكات لە جێگای نكۆنكۆ.