ئه‌وروپاگرنگترین

ڕۆناڵدۆ: ئەگەر میسی باڵۆندۆر بباتەوە واز لە یاریكردن دەهێنم

یاریگا-

ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی لێدوانێكی پێشووتری كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی ئاشكرا كرد.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانیویەتی پێنج جار خەڵاتی باڵۆندۆر بباتەوە لە كاتێكدا لیۆنێل میسی ڕكابەری چەند ساڵەی حەوت جار تۆپە ئاڵتونیەكەی بردووەتەوە.

تێری مارشاند ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی لیكیپ لێدوانێكی پێشووتری ڕۆناڵدۆ ئاشكرا دەكات كە لە ساڵی 2019 چاوپێكەوتنێكی تایبەتی لەگەڵدا كردووە سەبارەت بە ڕۆشتنی لە ڕیاڵ مەدرید، دۆن ووتویەتی:

” ئاسانە لە شوێنی خۆت بمێنیتەوە كاتێك سەركەوتوو دەبیت، من سەركێشیم ئەنجامدا و هاتمە تۆرینۆ، یانەكەم گۆڕی، خولەكەم گۆڕی، كە ئەوەش هۆكاری ئەوە بوو كە باڵۆندۆری 2018 نەبەمەوە، ئەگەر ئەمساڵ میسی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بباتەوە، من واز لە یاری تۆپی پێ دەهێنم.”

لە دوای ئەو لێدوانەی كریستیانۆ ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە توانیویەتی دوو جار تۆپە ئاڵتونیەكە بباتەوە، لە ساڵەكانی 2019 و 2021.

بابەتی زیاتر

Back to top button