ئه‌ڵمانیائه‌وروپائەفریقامۆندیال

سادیۆ مانێ پێکانەکەی قورس نیە

یاریگا
سادیۆ مانێ، هێرشبەری سەنیگالی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە یاری یانەکەی بەرامبەر ڤێردەربرێمەن تووشی پێکان بوو ئەمەش نیگەرانی بۆ هاندەرانی هەڵبژاردەکەی دروستکردووە.

دینو تۆمبلێر یاریدەدەری راهێنەری یانە ئەڵمانیەکە لەبارەی پێکانی هێرشبەری سەنیگالی یانەکەی دەڵێت، سادیۆ پێکانەکەی قورس نیە و هیچ کێشەیەکی بۆ بەشداری کردن لە مۆندیالی قەتەر نابێت و، بڕیاریشە ئەمڕۆ پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت.

مانێ لە یارییەکەی شەوی رابردوو دوای تێپەڕبوونی تەنها 20 خولەک بەسەر یارییەکە، لە ئەژنۆی تووشی پێکان بوو و بە ناچاری یاریگای جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button