ئه‌وروپائینگلتەرا

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا سێ ڕاهێنەری وەك پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری مانگی 10ی پریمەرلیگ دەستنیشانكرد.

هەریەك لە ڕاهێنەران میكێل ئارتێتا ڕاهێنەری ئەرسیناڵ ، پێپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی ، ئیدی هاو ڕاهێنەری نیوكاسڵ پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ.

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ:

– ئارتیتا 5 یاری 4 بردنەوە و 1 یەکسانبوون، 13 گۆڵیان تۆمار كردووە و 4 گۆڵیان لێکراوە.

– گواردیوڵا 5 یاری 4 بردنەوە و 1 دۆڕان ، 14 گۆڵیان تۆمار كردووە و 5 گۆڵیان لێکراوە.

– ئیدی ھاو 6 یاری 5 بردنەوە و 1 یەکسانبوون ،16 گۆڵیان تۆمار كردووە و 3 گۆڵیان لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button