یاریگا–
میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بووەتە ئامانجی یانەی بارسێلۆنا.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، دەنگۆیەک هەیە کارگێری بلاوگرانا دەیەوێت راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە لە داهاتوو لە شوێنی چاڤی هێرناندێز، وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشان بکەن، بۆیە لە ئێستاوە پلانەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەو راهێنەرە ئامادە دەکەن.
ئارتێتا لە ساڵی 2019 بووەتە راهێنەری یانەی ئارسێناڵ و تاوەکو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە.