ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئینتەر میامی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی لیۆنێل میسی دەدات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەوروپا هەواڵێكی شۆكهێنەریان سەبارەت بە داهاتووی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی میسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچێت و تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەك نەكراوە سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

داڤید ئۆرنێستن ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو لە ڕۆژنامەی ” ذە ئەتلەتیك ” ئاشكرایكرد یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی كە لەلایەن داڤید بێكهامی ئینگلیزیەوە سەرۆكایەتی دەكرێت تا دێت متمانەیان زیاتر دەبێت بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی لیۆنێل میسی.

ئۆرنیستن ئاماژەی بەوەشكردووە كە بێكهام و هاوبەشەكانی خۆیان سەرپەرشتی گفتوگۆكان لەگەڵ باوكی میسی دەكەن بۆ ئەوەی ڕازی بكەن كە یاریزانەكە پەیوەندی بە یانە ئەمریكیەكەوە بكات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە تا ئێستا یانەكە و ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە نەگەشتوونەتە ڕێككەوتن ، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت لە چەند مانگی داهاتوودا یاریزانەكە پەیوەندی بە ئینتەر میامیەوە بكات و گفتۆگۆكان دوای یاریەكانی مۆندیالی 2022 درێژەیان دەبێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە كە یانە فەڕەنسیەكە لە هەوڵێكی چڕدان بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی و بەهەمان شێوە بارسێلۆناش هەوڵی گەڕانەوەی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button