یاریگا–
ئانخێل دی ماریا، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا هەموو دەنگۆکانی لەبارەی داهاتووی خۆی رەتدەکاتەوە.
یاریزانەکەی خانمە پیرەکە لە دیمانەیەکدا دەڵێت “ زۆر قسەی ناراست لەسەر داهاتووم کراوە، من بەهیچ شێوەیەک بڕیارم نەداوە زستانی داهاتوو یانەکەی جێبێڵم و زۆر دڵخۆشم لە تۆرین و تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لێرە دەمێنمەوە “.
دی ماریا هاوینی رابردوو پەیوەندی بە یوڤێنتوس کردووە و هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە کۆتایی دێت.