ئهوروپا
زێدان: بەمزوانە ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردن دەگرمەوە ئەستۆ
یاریگا-
زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند كە نزیكەوە لە دووبارە گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتیكردن.
لە لێدوانیدا بۆ Rmc sport زێدان ووتی: بەمزوانە ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی دەگرمەوە ئەستۆ.
هەروەها ووتیشی: زۆر نزیكم لە گەڕانەوە ، من دوور نیم لەوەی دووبارە ببمەوە بە ڕاهێنەر.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاماژە بەوەدەكەن كە زێدان خەون بە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی فەڕەنساوە دەبینێت و چاوەڕوانی ڕۆشتنی دیدیە دیشامپی ڕاهێنەرە تا جێگای بگرێتەوە.