ئاسیا
قەتەر میوانداری جامی ئاسیای 2023 دەکات
یاریگا–
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا وڵاتی قەتەری وەکو میوانداری جامی ئاسیای 2023 دەست نیشانکرد.
ماڵپەری فەرمی یەکێتی تۆپی پێ ئاسیا بڵاویکردەوە، وڵاتی قەتەر وەکو میوانداری جامی کیشوەرەکەیان بۆ ساڵی 2023 دەست نیشانکردووە و دوای مۆندیال ئەم وڵاتە یەکسەر دەست بە ئامادەکارییەکانی دەکات.
جامی ئاسیا ساڵی داهاتوو بە بەشداری 24 هەڵبژاردە دەکرێت و یەکێک لە هەڵبژاردە بەشداربووەکان هەڵبژاردەی عێراقە.