عێراقکوردستان

یانەی دهۆك کۆمەڵێك گرێبەست بۆ خولی عێڕاق ڕادەگەیەنێت

دوای ئەوەی یانەی دهۆك مافی بەشداریکردنی وەرگرت بۆ ئەم وەرزەی خولی نایابی عێڕاق، یانەکە بە سەرپەرشتی سلێمان ڕەمەزانی ڕاهێنەری ڕۆژانە مەشق و ئامادەکاریەکانی بەردەوامە و بە گوێرەی پێویستی یانەکە داوای یاریزانی کردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئەمساڵ لە خولی عێڕاق بمێننەوە، بۆ ئەم مەبەستەش یانەکە نۆ گرێبەستی ڕاگەیاند کە بریتین لە :

( عەممارعەبدولحسێن) لە دایکبووی ساڵی 1993یە و لە هێڵی هێرشبەر یاری دەکات، پێشووتر یاری بۆ یانەکانی ( مینا، شوڕتە، نەفتی میسان، هەولێر ، زاخۆ ) کردووە.

( مەحەمەدنیزاڵ ) یاریزانێکی پیشەگەری تونسیە ولەدایك بووی 1992 لە هێلی ناوەڕاست یاری دەکات و پێشووتر بۆیانەکانی ( ئیتحادقەردان، نجم الساحلی، هەولێر ، نەهزەی عومانی)یاری کردووە

( حەسەن عیماد جارالله ) تەمەنی تەنیا حەڤدە ساڵە و لە هێلی ناوەڕاست یاری دەکات، یاری بۆ یانەکانی نەفت و کەربەلا و کەرخ کردووە.

گۆڵپارێز( ئەحمەدحەمید حەسون ) لە دایك بووی ساڵی 1994، پێشووتر لە یانەکانی ( نەجەف ، نەفتی وەسەت، سەماوە، مینا) یاری کردووە.

( شافیۆمامۆنی ) یاریزانێکی پیشەگەری غانیە، لە دایک بووی ساڵی 1995 لە هێلی هێرشبەر یاری دەکات، یاری بۆ یانەکانی ( هەولێر ، کارەبا، ئاشانتی غانی) کردووە.

( ئەحمەد موحسین جابر ) لە دایک بووی ساڵی 1995 لە هێلی ناوەڕاست یاری دەکات، پێشووتر یاری بۆ یانەکانی ( مەسافی، ئەمانەی بەغداد، مینا، نەفت ، نەجەف ) کردووە

( مەحەمەد معن مەحمود ) لە دایک بووی ساڵی 1993 لە هێلی بەرگری یاری دەکات، پێشووتر یاری بۆ یانەکانی ( سناعە ، سلێمانی ، نەفت ) کردووە.

( مویزز لۆکاس داسیلڤا ) یاریزانێکی پیشەگەری بەڕازیلیە و لە دایک بووی ساڵی 1993 لە هێلی بەرگری یاری دەکات، پێشووتر لە خولی سڕبی و بەڕازیلی بۆ یانەکانی تۆمبێنس و ماناوس یاری کردووە.

( زیادئەحمەد ) لە دایک بووی ساڵی 1992 لەهێلی هێرشبەر یاری دەکات، پێشووتر بۆ یانەکانی ( زاخۆ، نەفتی وەسەت ، هەولێر ، نەفت، زەوڕا) یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button