ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید ئامادەیە هالاند بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە

یاریگا
ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە پلانەکانی یانەی ریال مەدریدە.

ماڵپەری کۆپێ ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کارگێری شاهانەکان بە دوای زانیاریدا دەگەڕێن، بۆ ئەوەی بزانن مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گۆڵکارەکەی مان سیتی چەندە و، پاشان وەرزی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەی بۆ بدەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کارگێری ریال مەدرید پێیانوایە مەرجەکەی هالاند 180 ملیۆن یۆرۆیە و دەتوانن ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button