یاریگا-
لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەی ناسیۆنالی ئۆرۆگوایی ستایشی ئاستی فیدریكۆ ڤالڤێردی هاونیشتیمانی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی كرد.
لە لێدوانێكیدا كە ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە سوارێز ووتی: كاتێك ڤاڵڤێردی یەكەم یاری بۆ ئۆرۆگوایی ئەنجامدا لە ساڵی 2017 ئەو كات ووتم ستیڤن جیراردم بیر دەخەیتەوە كە لە لیڤەرپول هاوتیم بووین.
هەروەها ووتیشی: لێكچوون هەیە لە نێوانیاندا ، نامەوێت بەراوردیان بكەم ، بەڵام لە تایبەتمەندیەكاندا لەیەك دەچن.
چاوەڕوان دەكرێت ڤاڵڤێردی و سوارێز لە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ پێكەوە یاری بكەن.