ئیتاڵیا

مۆراتی: تیمەکەی مۆرینهۆ موفاجەئەی ئەم وەرزە دەبێت

یاریگا-ماسیمۆ مۆراتی سەرۆک و خاوەنی پێشووی ئینتەرمیلان دەڵێت رۆماکەی خۆزێ مۆرینهۆ دەبێتە موفاجەئەی ئەم وەرزە.

مۆراتی پێشتر لەگەڵ  مۆرینهۆ لە ئینتەر کاری کردووە ە و سەبارەت بە دۆخی ئێستای یانەکەی پێشووی وتی “هێشتا هەست بەو بێ هیوایە دەکرێت کە لە ئاسمانی ئینتەر هەیە بەهۆی نەبردنەوەی سکۆدێتۆ لە وەرزی رابردوو، ئەوان پێویستیان بە راچڵەکاندنێکە تاوەکو لەوە بێنە دەرەوە، هەروەها پێکانی لوکاکو کاریگەرییەکی زۆری هەیە و یانەکە پێوەی دیارە، ئەو گرنگترین یاریزانیانە”.

سەبارەت بە یاری ئینتەر و رۆما کە رۆژی شەممە بەڕێوەدەچێت وتی “تامەزرۆی ئەو یارییەم، رۆما بەدڵنیاییەوە ئەم وەرزە باشترە لە پێشوو، تیمێکی بەتوانایان هەیە و دەبنە موفاجەئەی ئەم وەرزە. کەسایەتی مۆرینهۆ وەک هەمیشەیە و نەگۆڕاوە کە پیشەگەریی و گرنگیدانە بە ووردەکارییەکان”.

بابەتی زیاتر

Back to top button