ئه‌وروپائیسپانیا

پێرێز بۆ ئیمباپێ: لە ڕیاڵ مەدرید یاریزانی باشترمان هەیە

یاریگا-

فلۆرێنتینۆ پێرێز ، سەرۆكی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەكات.

ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەی هێرشبەرە فەرەنسییەكە نزیک بووبوویەوە، بەڵام یاریزانەکە لە کۆتایی وەرزی رابردوو رەتیکردەوە و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.

لە لێدوانێكیدا كە ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە پێرێز ووتی: بەتەواوی ڕازیم لە ئاستی یانەكەم لە ئێستادا و دڵخۆشم بە گرێبەستەكان كە لە هاویندا ئەنجامماندا.

هەروەها دووپاتیشیكردەوە گرێبەستی چوامینی و ڕۆدیگەر لە گرێبەستی ئیمباپێ باشتر بووە و هەروەها ستایشی سەرجەم یاریزانی یانەكەی كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button