ئهوروپا
عوسمان دێمبلی بارسێلۆنا نیگەران دەکات
یاریگا-
عوسمان دیمبڵی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بووەتە جێگای نیگەرانی یانەكەی لە ماوەی یاریە نێودەوڵەتیەكاندا.
دیمبڵی چەند خولەكێك بەشداری كرد لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر نەمسا كە بە بردنەوەی فەڕەنسا كۆتایی هات و لە كۆتاییەكاندا یاریزانەكە هەستی بە ئازار دەكرد.
لە ڕاهێنانەكانی دوێنێی كەڵەشێرەكاندا دیمبڵی بە تەنها ڕاهێنانی كردووە و بەشداری ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكانی نەكردووە.
سەرەڕای مانەوی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوەدەكەن یاریزانەكە ناتوانێت لە یاری داهاتووی فەڕەنسا بەرامبەر دانیمارك بەشداری بكات.