ئیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

زەکەریا: لە چێڵسی دڵخۆشترم وەک لە یۆڤی

دێنیس زەکەریا یەکێک بوو لە گواستنەوە چاوەڕواننەکراوەکانی هاوینە و ئێستاش دان بەوەدا دەنێت لە یانەکەی پێشووی دڵ خۆش بووە.

ناوەڕاستکارە سویسرییەکە لە سەرەتای ئەمساڵدا روویکردە یوڤێنتۆس لە میونشن گلادباخەوە، یانە ئیتاڵییەکەش بە گرنگییەکی زۆرەوە گواستنەوەی ئەو یاریزانەی راگەیاند، بەڵام دوور لە چاوەڕوانییەکان دوای شەش مانگ ئەو یانەیەی جێهێشت.

زەکەریا بۆ رۆژنامەی بلیکی وڵاتەکەی وتی “راستییەکەی هیچ شتێکم نەدەزانی لەسەر ئەوەی چێڵسی گرنگی بە من داوە،بەڵام زۆر زوو شتەکان روویاندا و شەش کاتژمێر پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوە ئاگادارکرامەوە. پێم وایە دڵخۆشتر دەبم لە چێڵسی وەکو لەندەن، چونکە ئەوان باش یارییان نەدەکرد و شێوازی یاریکردنیشیان لەگەڵ من نەدەگونجا. لای ئەوان یاری داخرا و بۆشاییەکم زۆر لەبەردەم نەبوو بۆ جوڵە، منیش پێم خۆشە لە شوێنێک یاری بکەم توانای راکردنم هەبێت بە تۆپەوي”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button