ئینگلتەراگرنگترین

تێد بۆیلی داوای یارییەک لە نێوان ئەستێرەکانی پریمەرلیگ دەکات

Yariga App

تێد بۆیلی خاوەنی یانەی چێڵسی پێشنیازی ئەوە دەکات یارییەک لە نێوان سەرجەم ئەستێرەکانی پریمەرلیگ ئەنجام بدرێت.

تێد بازرگانێکی ئەمریکییە و کاریگەری وەرزشی وڵاتەکەی زۆر پێوە دیارە . لە لێدوانێکدا بۆ ئی ئێس پی ئێن وتی ”

هیوادارم پریمەرلیگ وانەیەک لە وەرزشی ئەمریکا وەربگرێت ، بۆ یارییەک نەکرێت لە نێوان سەرجەم ئەستێرەکانی خولەکە ؟ لە نیو یۆرک یارییەکی لەو جۆرە ئەنجامدرا ئەمساڵ و لە ماوەی دوو رۆژەدا ٢٠٠ ملیۆن دۆلار داهاتی بوو. ئەکرێت یارییەک لە نێوان ئەستێرەکانی یانەکانی باکوور بەرامبەر باشوور ئەنجام بدرێت . هەمووان حەز بە پارەی زیاتر دەکەن و پێویستە گۆڕانکاریش هەبێت بەرەو داهاتوو وە کلتوری نوێ بێتە کایەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button