یاریگا-
لۆكا مۆدریچی كرواتی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە نازانێت تا كەی بەردەوام دەبێت لە یاریكردن.
مۆدریچ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فەڕمی ریاڵ مەدرید وتی: من نزیکەی 24 کاتژمێر لەناو تۆپی پێدا دەژیم ، پێموایە ئەمە زۆر پێویستە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی “من ئەو کارەم خۆشدەوێت کە دەیکەم، زیاتر لە جاران چێژ لە کارەکانم وەردەگرم، چونکە دەزانم لە تەمەنێکی سەختدام بۆ یاریزانێکی تۆپی پێ”.
” بۆیە زیاتر لە جاران چێژ وەردەگرم، چونکە کەس نازانێت تا کەی لەم ئاستە و لەم یانەیەدا بەردەوام دەبیت، ئەمەش زۆر پرسیارت لێدەکات… هەوڵدەدەم لە مەشق و یارییەکاندا چێژ وەربگرم”.