ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

كاپێلۆ: لیڤەرپول دەبوو بە ئەنجامی حەوت گۆڵ شكست بهێنێت

یاریگا-

فابیۆ کاپێلۆی راهێنەری ئیتاڵی پێیوایە بردنەوەی ناپۆلی بە ئەنجامی 4-1 لە لیڤەرپول لە هەفتەی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ نادادپەروەرانە بووە.

کاپێلۆ لە لێدوانەکانیدا کە تۆڕی “سکای سپۆرت ئیتالیا” ئاماژەی پێکردووە وتی: “ناپۆلی کوالیتی هەبوو ئەمە بە درێژایی یارییەکە دیار بوو”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ڕووبەڕووبوونەوەکە ناوازە بوو، بردنەوەکە بە ئەنجامی 4-1 ڕەنگە کەمێک نادادپەروەرانە بێت ، دەبوو ئەنجامی یاریەكە 7-2 بێت”.

لە ئێستادا یانەی ناپۆلی خۆی بۆ دووەم یاری خۆی ئامادە دەکات، کە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگدا ئەنجامی دەدات لە ڕۆژی  سێشەممەی داهاتوودا بەرامبەر ڕینجەرز.

Back to top button