ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ئارسەر میلۆ پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە كرد

یاریگا-

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی ئارسەر میلۆی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی یوڤێنتوس پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان.

هەژماری فەڕمی لیڤەرپول لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند ئارسەر میلۆ بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك پەیوەندی بە یانەكەیانەوە كرد.

لە گرێبەستی ناوەڕاستكارەكەدا هیچ مەرجێكی كڕینەوەی لەلایەن لیڤەرپولەوە كارا نەكراوە و دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی دەگەڕێتەوە یانەكەی پێشووی.

ڕێدز دەناڵێنێت بەدەست پێكانی یاریزانەكانیەوە بە تایبەت لە هێڵی ناوەند دوای ئەوەی هەریەك لە نابی كەیتا ، تیاگۆ ئەلكانتارا ، كۆرتیس جۆنس و دیگۆ جۆتا پێكانیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button