ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ویلیان پەیوەندی بە فولهامەوە كرد

یاریگا-

یانەی فولهامی ئینگلیزی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی ویلیانی بەڕازیلی و یاریزانی پێشووی یانەكانی چێڵسی و ئەرسیناڵ پێش داخرانی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان.

هەژماری فەڕمی فولهام لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گواستنەوەی ویلیانی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند بە گرێبەستێك بۆ ماوەی یەك ساڵ و یاریزانەكە بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانەكەوە كرد.

دوای پەیوەندیكردنی بە یانە ئینگلیزیەكەوە ویلیان ووتی: دڵخۆشم بە بوونم لێرە و دووبارە گەڕانەوەم بۆ پریمەرلیگ ، فولهام یانەیەكی تایبەتە و هەوڵدەدات باشتر بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button