فه‌ره‌نسا

پاریس پلانەکانی داهاتووی ئاشکرا دەکات

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتای ئەم وەرزەی خولی فەرەنسی، پاریس پلانەکانی داهاتووی ئاشکرا دەکات

ئەگەر رۆژی یەکشەممە پاریس لە ستراسبۆرگ بباتەوە و یانەی لیلیش شکستبهێنێت، ئەوا پاریس بۆ جاری شەشەم لە ماوەی حەوت ساڵدا، جامی خولی فەرەنسی دەکاتە موڵکی خۆی.

لەبارەی پلانی داهاتووی یانەکە، توچێلی راهێنەری پاریسان جێرمان رایگەیاند:

“ئێمە نازانین کە چی یاریزانێک دەڕوا و چ یاریزانێک دەمێنێتەوە، بۆیە پێشبینی کردن ئاسان نییە”

“بەڵام لە ئێستادا دەڵێم، پاریس سێ بۆ چوار یاریزانی دیکە دەهێنێتە ریزەکانی”

لەبارەی کرانە دەرەوەی پاریس چامپیۆنزلیگ و هەوڵی باشترکردن، راهێنەر گووتی:

“من شتێکی وا لە یانەکە ناگۆڕم و چونکە ئێمە لە ئاستی پێویست نزیکین”

“ئەم ساڵ هەڵەمان کرد، بەڵام پێویستیمان بە گۆڕنکاری گەورە نییە”

پاریس لەسەر دەستی مانجستەر یونایتد لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرایە دەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button