ئه‌وروپائینگلتەرا

هالاند: حەزم لە گاڵتەکردنە لەگەڵ هاندەرانی یۆنایتد

یاریگا-

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی، دووپاتیكردەوە کە زۆر حەزی لە گاڵتەکردنە لەگەڵ هاندەرانی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی دراوسێیان.

هالاند لە لێدوانیدا كە تۆڕی تۆتۆ مێركاتۆ بڵاویكردووەتەوە ووتی: لەگەڵ سانچۆ (یاریزانانی یونایتد) پەیوەندییەکی بەهێزمان هەبووە لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا کاتێک لە دۆرتمۆند بووین، بەڵام ئێستا ئەو لە تیپی بەرامبەردا یاری دەکات، بۆیە دەبێت بە دزییەوە بچینە دەرەوە بۆ بینینی یەکتر.

“بەهەر حاڵ، هەمووی گاڵتەجاڕییە و من زۆرم حەز لە گاڵتەكردنە، ئێمە لێرە لە شارەکەدا هەندێک هاندەری یونایتدمان ناسیوە و هەمیشە لەگەڵ یەکتردا گاڵتە دەکەین”.

هەروەها دەڵێت: نابێت هەموو شتێک زۆر بە جددی وەربگرین، هاندەرانی مانچێستەر یونایتد زۆرن لە نەرویج، بۆیە من ڕاهاتووم بە گاڵتەکردن لەگەڵیان و ئەوەم پێ خۆشە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button