ئهوروپائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
فۆفانا ئامانجی یەکەم و کۆتایی چێڵسیە
یاریگا–
کارگێری یانەی چێڵسی بەردەوام دەبێت لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی وێسلی فۆفانا بەرگریکاری فەرەنسی یانەی لێستەر سیتی.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دوای رەتکردنەوەی ئۆفەرە 70 ملیۆنیەکەی یانەی چێڵسی بۆ گواستنەوەی بەرگریکاری فەرەنسی لێستەر سیتی، بلوز دەیەوێت بەردەوام بێت لەسەر هەوڵەکانی و خودی یاریزانەکەش ئارەزوو دەکات پەیوەندی بە یانەکەی لەندەنەوە بکات.
رۆمانۆ بڵاویشی کردوەوە گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەک و پێشبینیش دەکرێت بلوز ئۆفەرەکەی بەرزتر بکات.