ئه‌وروپائیسپانیا

مۆدریچ: دڵتەنگم بە چوونی کاسێمیرۆ

یاریگا
لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریال مەدرید دەڵێت دڵتەنگە بە جیابونەوەی کاسێمیرۆ لە یانەکەیان.

دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە گەڕی دووەمی لالیگا ناوەڕاستکارە کڕواتیەکە گووتی “ قورسە کاتێک دەبینیت هاوڕێیەکەت کە مێژووی لەگەڵی نوسیوە جێتدێڵێت، بەڵام ئەمەش بەشێکە لە تۆپی پێ و دەبێت لەگەڵی بگونجێت، زۆر دڵتەنگی ئەوم و دەبێت هەموو هەوڵێک بدەین بۆ ئەوەی نەهێڵێن جێگەی ئەو بەتاڵ بێت و دڵنیاشم یاریزانەکانی دیکە بە باشی شوێنی ئەو دەگرنەوە “.

مۆدریچ لەبارەی چەپلە لێدانی هاندەرانی سێلتاڤیگۆ گووتی “ هەستێکی زۆر خۆشە کاتێک هاندەرانی بەرامبەر پێشوازیت لێدەکەن و سوپاسی هاندەرانی بەرامبەر دەکەم “.

بابەتی زیاتر

Back to top button