ئیتاڵیا

یەکەم هەفتەی کاڵچیۆ ریکۆردێکی ٥١ ساڵەی شکاند

Yariga App

یاریگا-یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی ئیتاڵی بەڕێوەچوون و بۆ یەکەمجار دوای ٥١ ساڵ هیچ یارییەک بە بەرامبەروون کۆتایی نەهات.

کۆتا جار ئەمە روویدا لە ساڵی ١٩٧١ بوو بەڵام ئەو کاتە ژمارەی یانەکان ١٦ بوون نەک ٢٠. بەر لەوەش دوو جاری دیکە لە ساڵەکانی ١٩٣٣ و ١٩٣٤ روویداوە.

جگە لەوە، یەکەمجار بوو لە مێژووی خولەکەدا ، لە یەکەم تاوەکو هەشتەمی وەرزی رابردووی خولەکە سەرجەمیان یەکەم یاری وەرزی نوێ ببەنەوە (میلان، ئینتەر، یۆڤی، رۆما، ئەتەلەنتا، ناپۆلی، فیۆرەنتینا، لازیۆ).

 

بابەتی زیاتر

Back to top button