ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: مان سیتی بەرگریکارێکی بە ١٣ ملیۆن یۆرۆ گواستەوە

یانەی مانچێستەر سیتی بەفەرمی گواستنەوەی  سێرجیۆ گۆمیزی بەرگریکاری پێشووی ئەندەرلەختی راگەیاند.

سێرجیۆ ناسنامەی ئیسپانیە و یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار ٢١ ساڵە، ناوبراو ئەمڕۆ گرێبەستێکی بۆ چوار وەرز لەگەڵ ستیزن واژۆکرد پاش ئەوەی ئەندەرلەخت رازی بوو بە ١٣ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.

ناوبراو دەرچووی ئەکادیمیای بارسێلۆنایە بەڵام دواتر چووە ئەندەرلەخت و لەژێر دەستی ڤینسنت کۆمپانی بۆ وەرزێک یاری کرد ئەمەش کاریگەری هەبوو لەسەر گرنگی پێدانی لەلایەن مان سیتییەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button