ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی بۆ یاریی داهاتوو گۆڕانکاری لە پێکهاتەی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڕیاریداوە بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی لە گەڕی دووەمی لالیگا گۆڕانکاری لە پێکهاتەی یانەکەی بکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، راهێنەرەکەی بلاوگرانا لە ئاستی هەردوو یاریزانی یانەکەی کریستێنسێن لە هێلی بەرگری و هەروەها گاڤی لە هێلی ناوەڕاست رازی نیە، چونکە ئەو دوو یاریزانە بە بڕوای راهێنەرەکەیان لە یاریی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ باش نەبوون و لە شوێنی ئەوان کوندێ و دی یۆنگ بەشداری دەکەن.

بارسێلۆنا لە یەکەم یاری وەرزی نوێ لالیگا رووبەڕووی رایۆ ڤایێکانۆ بووەوە و یارییەکەش بە یەکسانبوون کۆتایی هات و، ئەو یانەیە هەفتەی داهاتوو لە گەڕی دووەم رووبەڕووی ریال سۆسیداد دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button